Erbil 10°C پێنجشەممە 14 تشرینی دووەم 04:53

گرنگترین سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی خواردنی ته‌رۆزی بزانه‌

کوردستان TV
100%


ته‌رۆزی یه‌كێكه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌ ڕووه‌كیه‌كانی وه‌رزی به‌هار كه‌ تام و چێژێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ لای میلله‌تی كورد، له‌ هه‌مان كات به‌ جۆرێك له‌ خۆراكه‌ به‌ سووده‌كان داده‌نرێت بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.
 له‌م بارییه‌وه‌ (د. كامه‌ران ره‌سول ژاژاڵه‌یی- پیسپۆری زانستی خۆراك)  له‌ نووسینێكی ده‌ڵێت"  ته‌رۆزی به‌ یه‌كێك له‌ جۆره‌كانی خه‌یار داده‌نرێت و له‌ زانستی ڕووه‌كناسی به‌ ناو خه‌یاری ئه‌رمینی ناو ده‌برێت و عه‌ره‌به‌كانی عێراق پێی ده‌ڵێن خه‌یاری ئاوی و به‌ ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (cucumis melo flexuosus)".

له‌باره‌ی به‌ها خۆراكیه‌كانی  ته‌رۆزی( د. كامه‌ران ره‌سول ژاژاڵه‌یی ده‌ڵێت)" بڕێكی زۆر كه‌م وزه‌ی تێدایه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی دژه‌ ئۆكسانه‌كان و ڤیتامینه‌كانی وه‌ك : ( K , C , A , E ) له‌گه‌ڵ كانزاكان وه‌ك پۆتاسیۆم، مه‌گنسیۆم، مه‌نگه‌نیز، كالیسیۆم، له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆرله‌ ڕیشاڵ و ئاوو ڕێژه‌یه‌كی كه‌م كاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن".

گرنگترین سووده‌كانی ته‌رۆزی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌خاته‌ كه‌ بریتین له‌:  د. كامه‌ران ژاژه‌ڵه‌یی 

1. پاراستنی كێشی له‌ش و ڕێگه‌ گرتن له‌ قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تی دابه‌زینی كێش ده‌دات له‌ كاتی ڕێجیمدا.

2. یارمه‌تی دابه‌زینی كولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێنداو دابه‌زینی فشاری خوێن.

3. یارمه‌تی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێنداو ڕێگه‌گرتن له‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.

4. خۆپاراستن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و نه‌خۆشی ته‌سك بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كان.

5. پاریزگاری له‌ ته‌ندروستی دڵ و مێشك و به‌هێزكردنیان.

6. ڕێگری كردن له‌ وشك بوونه‌وه‌ی له‌ش و توونیه‌تی له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاك بوونه‌وه‌ی جگه‌رو له‌ش له‌ مادده‌ ژه‌هراوییه‌كان.

7. خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسك و چه‌ندین جۆری.

8. نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میكرۆبی ناو كۆئه‌ندامی میزو میزه‌ڕۆ.

9. ڕێگری كردن له‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌رو به‌هێزكردنی یاده‌وه‌ری.

10. به‌هێزكردنی مووه‌كانی قژو پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.

11. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپكه‌و سیسی ده‌م و چاو.

له‌ كۆتاییه‌دا د. كامه‌ران ژاژاڵه‌یی زیانه‌كانی زۆر خواردنی ته‌رۆزی ده‌خاته‌ كه‌ بریتین له‌" 

1. زیاتركردنی كاریگه‌ری لاوه‌كی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌غه‌ت و دڵه‌كزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن.

2. هه‌ست كردن به‌ ته‌مبه‌ڵی و بێهێزی.

3. سك چوون و ئاوسانی سك.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.