Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 07:29

شێخ تەلال فەهد ئەلسەباحی کوەیتی بۆ خولێکی نوێ بۆ ماوەی چوار ساڵ بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئۆڵۆمپی ئاسیا هەڵبژێردرا

کوردستان TV
100%


شێخ تەلال فەهد ئەلسەباحی کوەیتی بۆ خولێکی نوێ بۆ ماوەی چوار ساڵ بە سەرۆکی ئەنجومەنی ئۆڵۆمپی ئاسیا هەڵبژێردرا، دوای ئەوەی لە هاونیشتیمانەکەی،حوسێن ئه‌لموسلم سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی یارییەکانی ئاوی، باشتر بوو، دوای کێبڕکێیەکی توند کە بەجیاوازی چوار ده‌نگ پۆسته‌كه‌ی بۆ خۆی یه‌كلایی كرده‌وه‌ ئه‌نجامی كۆتایی ده‌نگه‌كان بیستو چوار ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ بیست ده‌نگ بوو .
شێخ تەلال فەهد ئەلسەباح، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێی ئۆڵۆمپی ئاسیا، دوای هەڵبژاردنە مشتومڕاوییەکانی کۆبوونەوەی گشتیی ڕێکخراوی، ئۆ ،سی ،ئه‌ی لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند، سوێندی خوارد کە ئاسیا یەکبخات.
شێخ تەلالی ته‌مه‌ن (58 ساڵ) پێشتر چەندین پۆستی هەبووە، دیارترینیان سەرۆکایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوێت و یەکێتی تۆپی پێ بووە، پێش ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی بارودۆخی تەندروستی دوور بکەوێتەوە لە گۆڕەپانی وەرزشی.
شێخ ته‌لال له‌ وتاره‌كه‌یدا وتی "ئەمڕۆ هه‌موو شتێك كۆتایی هات و ، لاپه‌ره‌یه‌كی نۆێ هه‌لده‌ده‌ینه‌وه‌، وەک پێشتریش بەڵێنم دابوو، هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئاسیا یەکبخەمەوە و ئاسیاش ده‌كه‌ینه‌وه‌ یەک بنەماڵە .
شێخ تەلال پێشتر چەندین پۆستی هەبووە، دیارترینیان سەرۆکایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی کوێت و یەکێتی تۆپی پێ بووە، پێش ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی بارودۆخی تەندروستی دووربکەوێتەوە لە گۆڕەپانی وەرزشی .

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.