به ئاماده‌بوونی ( د. سالار عوسمان ) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی ( پ. د. ك ) و خاتوو ( ئه‌نایس بۆلیكێ) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای گۆته له عێراق و ژماره‌یه‌ك له ھونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی.
له فێرگه‌ی فرێمینگ بۆ وێنه‌ی رۆژنامه‌وانی ،پێشانگه‌ی شێوه‌كاری ھونه‌رمه‌ند ( ساكار فارووق ) له ژێر ناونیشانی ( چیڕۆكه نهگێڕدراوهكانی ئافره‌تان ) له فێرگه‌ی فرێمینگ له ھه‌ولێری پایته‌خت كرایه‌وه.
ئه‌م پێشانگه‌یه كه له ( 20 ) تابلۆ پێكھاتبوو ھه‌ر تابلۆیه‌ك، فۆرم و جوله و هێل و ڕه‌نگێكی ده‌ربڕین بوو، كه گێڕانه‌وه‌یه‌كی ناوازه ده‌گێڕێته‌وه، زنجیره‌یه‌كی جوانی و به‌هێزی به‌یه‌كه‌وه گرێ‌دراو پێكده‌هێنا.
ھونه‌رمه‌ندی ناوبراو، پێشتر له چه‌ندین پێشانگه و پڕۆژه‌ی هونه‌ری و وۆرك شۆپ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌شداری كردووه.
ئه‌م پێشانگه‌یه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی ( هێلان )ه كه پڕۆژه‌یه‌كی په‌یمانگای گۆته له عێراقه به هه‌ماهه‌نگی سێڤ گه‌له‌ری و فێرگه‌ی فرێمینگ بۆ وێنه‌ی ڕۆژنامه‌وانی به‌رده‌وامی ده‌بێت
پێــشانگــای ( چیڕۆكه نهگێڕدراوهكانی ئافره‌تان )كــرایــهوه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.