تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 10 هەزار و711 منداڵ لە دایکبوون.
له راگهیاندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردهوه، "لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 10 هەزار و711 منداڵ لە دایکبوون 62٪ی ئەو منداڵانە لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە دایکبوون".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە پارێزگای سلێمانی شەش هەزار و 664 منداڵ لە نەخۆشخانە حکومییەکان لە دایکبوون و چوار هەزار و 47 منداڵەکەی دیکە لە نەخۆشخانە تایبەتەکان لە دایکبوون.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیاندراوێکی دیکەدا دەڵێت، "لەمانگێكدا19 هەزار و 242 منداڵ لەنەخۆشخانەی جهمال ئەحمەد رەشیدی تایبەت بە منداڵان چارەسەركراون".
لە شهش مانگی رابردوودا زیاتر لە 10 هەزار منداڵ لە سلێمانی لە دایکبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.