Erbil 30°C ھەینی 20 ئەیلوول 09:30

ئاسایشی هەولێر تەقەکەرێکی دیکەی دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن لەناو شاری هەولێر و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ شەممە 08ـی 07ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی تەقەکردن ڕاگەیاند و جەختی کردۆتەوە کە دەستگیر کردنی تەقەکەران بەردەوامە.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) تۆمەتبار(م. ح.  ع) بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن لەناو شاری هەولێرو بڵاوکردنەوەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگر کرا.

ڕاشیگەیاند: ڕێکاری یاسای بەرامبەر تۆمەتبار گیراوەتەبەر و دەدرێت بەدادگە.

ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە وەک هەمیشە دووپاتی دەکەنەوە و  داوا لە  هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەن، خۆیان بەدوور بگرن لە هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و تەقەکردن، چونکە  لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر دەکرێن لەهەر پۆست و پلەیەکدا بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.