کەمێک پێش ئێستا؛ لەنزیک گوندی سێبیران عەدۆ نزیک ناحییەی شەمامک ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا، بەهۆیەوە 3 کەس گیانیان لەدەست داوە و 2 کەسی دیکەش برینداربوونە.
ئەمشەو شەممە 08ـی 07ـی 2023 ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی هەولێر مەخموور ڕووی دا، کارزان کاکل پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: لەنزیک گوندی سێبیران عەدۆ نزیک ناحییەی شەمامک، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری جێب بەخێراییەکی زۆرەوە لە تاسەی داوە و بەهۆیەوە وەرگەڕاوە.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ڕووداوەکە 3 لە سەرنشینانی نێو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەست داوە و 2 کەسی دیکەش گیانیان لەدەست دا کە ئەندامی یەک خێزان بوونە.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش داوە کە تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراون، هەروەها بریندارەکانیش گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.