کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم دەنگدەران ئاگادار دەکاتەوە کە سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن بۆ نوێکردنەوەی بایۆمەتری.
لە ئاگادارییەکدا ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: بانگھێشتی دەنگدەران دەکەین سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن له ڕۆژی یەکشەممە 09ـی 07ـی 2023 تاوەکو ڕۆژی دووشەممە 07ـی 08ـی 2023 بۆ نوێکردنەوەی داتای بایۆمەتری.
ڕاشیگەیاند: بنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانییەوە تاوەکو 03:00ـی پاشنیوەڕۆ پێشوازی لە دەنگدەران دەکەن و دەتوانن مامەڵەکانی پەیوەست بە تۆمارکردن و نوێکردنەوەی داتای بایۆمەتری ئەنجام بدەن.
ئۆفیسی هەڵبژاردنی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ پرۆسەی بایۆمەتری یان وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانی نوێ، پێویستە ئەم بەڵگەنامانەت پێ بێت:-
1- ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی.
2- ڕەگەزنامەی عێراقی.
3- کارتی زانیاری.
4- پسوولەی خۆراک ( بطاقة تموینیة).
5- کارتی دەنگدانی کۆن ئەگەر هەبوو.
6- پسوولەی لێوەرگرتنەوەی کارتی کۆن (وصل سحب بطاقة) ئەگەر هەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.