Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 09:06

سبەی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، سبەی یەكشەممە وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجوومەنەكە دەست پێدەكات.
لەو راگەیەندراوەی كە ئاژانسی هەواڵی عێراق بەناوی فەرمانگەی میدیای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاوی كردووەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو كە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دەستپێكردنی وەرزی دووەمی یاسادانان بۆ ساڵی دووەمی هەڵبژاردنی راگەیاند كە سبەی یەكشەممە نۆی تەمووزی 2023 دەست پێدەكات.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كە لیژنەكانی ئەنجوومەن لە سبەی یەكشەممەوە دەست بە كارەكانیان دەكەن و یەكەم دانیشتنی وەرزەی دووەمی یاسادانان رۆژی شەممە 15ی تەمووزی 2023 بەڕێوەدەچێت.
رۆژی نۆی ئایاری 2023، بەهۆی بەردەوامی دانیشتنەكانی تایبەت بە گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەرزی یاسادانانی خۆی درێژكردووە تا ئەو كاتەی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی پەسەند دەكرێت.
دوای پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بوودجەی گشتیی فیدراڵیی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025، و  لە رۆژی 12ی حوزەیرانی 2023، ئەنجوومەنی نوێنەران كۆتایی بە وەرزی یەكەمی یاسادانانی خۆی هێنا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.