لەدوێنێ هەینیەوە تاوەكو ئەمڕۆ شەمە بۆ چەندین جارە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا هەریەك لە گەڵی ماڵە مەلاو دۆڵی گوێزە قولی و نزیك هەوارگەی ڕەوەندەكانیان لە كوێستانی كۆماسۆر لەسنووری لۆلان بۆردومان دەكەن .
بەوتەی شایەد حاڵان و ئاژەڵدارانی ناوچەكە بۆردومانەكان لە نزیك ئاوەدانی و شوێنی كاركردنی هاووڵاتیانە و ترس ودڵەڕاوكێی زۆری بۆ ڕەوەند و ئاژەڵدارانی ئەوسنورە دروست كردووە ، لەلایەكی دیكەشەوە هەر ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی چیای بۆڵێیان كرد .
جیا لە بۆردومانی فڕۆكەكان تۆپخانەكانی توركیا-ش ماوەی دوو ڕۆژە ناوە ناوە ئەو ناوچانە تۆپباران دەكەن .
هەرچەندە بۆردومانەكانی سوپای توركیا بۆ سەر بنكەو شوێنی چەكدارانی پەكەكەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك لە بارەی زیانەكانی پەكەكە بڵاونەكراوەتەوە.
سوپای توركیا ناوچە سنووری و كوێستانەكانی سیدەكان بۆردومان دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.