Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 11:56

پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌8ی7ی2023" ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت،به‌هۆی چاڵاک بوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەى تۆزێکى سوک  هەیە. 
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه‌ به‌ 3 تا 4 پله‌ی سیلیزی  بە بەراود لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" سبه‌ی یه‌كشه‌م 9ی7ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک .
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه‌" پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌تۆماركراوی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 41 پله‌ی سیلیزی 
سلێمانی : 40 پله‌ی سیلیزی 
دهۆک : 40 پله‌ی سیلیزی 
کەرکوک : 43 پله‌ی سیلیزی 
هەڵەبجە : 41 پله‌ی سیلیزی 
زاخۆ : 41 پله‌ی سیلیزی 
سۆران : 40 پله‌ی سیلیزی 
گەرمیان : 46 پله‌ی سیلیزی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.