Erbil 33°C ھەینی 20 ئەیلوول 13:33

بۆ یەکەمجار تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەگەیەنرێتە حاجی ئۆمەران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بۆ یەكەمجار تۆڕی کارەبای نیشتمانی دەگەینرێتە حاجی ئۆمەران، ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەند ساڵێکە لە ئێرانەوە کارەبا بۆ حاجی ئۆمەران دابین دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی 07ـی 07ـی 2023 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: چوار پڕۆژە لە سنووری قەزای چۆمان جێبەجێ دەکرێن، بۆ یەکەمجار تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان دەگەیەنرێتە حاجی ئۆمەران.

لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بە جێبەجێکردنی ئەو چوار پڕۆژەی سنووری قەزای چۆمان داوە کە ئەمانەن:-

- بونیادنانی هێڵی 132 كەی ڤیی سۆران 2 – چۆمان بە درێژایی 45 كیلۆمەتر.

- بونیادنانی هێڵی 33 كەی ڤیی چۆمان – حاجی ئۆمەران بە درێژایی 20 كیلۆمەتر.

- دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی 132/33 كەی ڤیی چۆمان بە قەبارەی 45 مێگاوات.

- دابینكردنی وێستگەی مۆبایلی 33/11 كەی ڤیی حاجی ئۆمەران بە قەبارەی 25 مێگاوات.

لەبارەی ئەو پڕۆژانەوە وەزارەتی کارەبا دەڵێت: ئەم چوار پڕۆژەیە بە بەهای نزیكەی 13 ملیار دینار لەلایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ دەکرێن و كێشەی نزمبوونی ڤۆڵتیەی كارەبا لە قەزای چۆمان چارەسەر دەكەن، هەروەها بۆ یەکەمجار تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان دەگاتە حاجی ئۆمەران.

جێی باسە، چەند ساڵێكە کارەبای حاجی ئۆمەران لە ئێرانە و هاوردە دەکرێت، دوای تەواو بوونی دوو پڕۆژەی یەکەم، دانیشتووانانی ئەم ناحییە لە كارەبای نیشتمانی سودمەند دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.