به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاشكرای كرد كه سبه‌ی شه‌ممه كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان فێنك ده‌بێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زن.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێشبینی كرد: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه له تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی سووك، به‌ڵام پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌یی 1 تا 4 پله به‌راود به تۆماره‌كانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نزمتر ده‌بنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سبه‌ی خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 39 پلەى سیلیزى
دهۆک: 39 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى
سۆران: 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.