Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 12:51

پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی كاره‌بای سعوودییه‌ی كرد

کوردستان TV
100%

ئەمرۆ پێنجشەم پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو لەگەڵ شاندی یاوەری سەردانی ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکانی ئەکوا پاوەری کرد کە لە بواری تەکنۆلۆژیای ئەلیکتریکی سعوودییه‌ بە یەکێك لە کۆمپانیا گەورەکان هەژمار دەکرێ.

شاندەکەی پارێزگای هەولێر لەلایەن سەرۆکی جێبەجێکاری ئەکوا پاوەر پێشوازی کران و سەردانی شاندی پارێزگای هەولێریان بەبەرزی نرخاند و هیوایان خواست دەرفەت فەراهەم بکرێ بۆ هەماهەنگی زیاتر و ئەنجامدانی کار و پرۆژەی ستراتیژی هاوبەش.

لە دیدارەکه‌دا گفتوگۆی تێروتەسەل دەربارەی ئەو ئالییەتانە کرا کە دەکرێ وەکو ئەجیندای پرۆژەکانی ئایندە لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی سعوودییه‌ رێکەوتنیان لەسەر بکرێ.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر جەختی لەسەر خواستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیا وەبەرهێنەکانی سعوودیه‌ لە پرۆسەی بونیادنانی سەرخانی هەرێم و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیای ئەکوا پاوەری بانگهێشت كرد بۆ به‌شداریكردن لە کۆنفرانسی هاوبەشی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی وەبەرهێنانی سعوودییه‌.

شاندەکە زانیاری ورد و داتایان دەربارەی کار و بەرهەمەکانی ئەکوا پاوەر وەرگرت بە تایبەتی لەو پرۆژانەی تایبەتن بە کارەبای وزەی خۆر و پاڵفتەکردنی ئاو و پترۆکیمیاوی و ئەو کەرەستانەی لە بازاڕەکانی جیهان رەواجی زۆریان لەسەرە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.