سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ئاڵوگۆڕی له پۆسته‌كه‌یدا بڵاو كرده‌وه و جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه و هه‌واڵه‌كه دووره له راستییه‌وه.
د. محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سـەبـارەت بـەو دەنـگـۆیـانـەی لـە بـارەی ئـاڵـوگـۆری پـۆسـتـی سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان کـە لـە ھـەنـدێ مـیـدیـا و مـاڵـپـەرە ئـەلـیـکـتـرۆنـی و سـۆشیـال مـیـدیـا بـڵاوکـراوەتـەوە، هه‌واڵه‌كه بێ بنه‌مایه و دووره ڕاستییه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له هه‌ندێ ده‌زگای میدیایی و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وا بڵاو كرابووه‌وه كه د. محه‌مه‌د شوكری له پۆستی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان نامێنێت و پۆستێكی تری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێ ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.