ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له سنووری شاری كه‌ركووك تووشبوونی منداڵێك به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یه‌نرا.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حاڵه‌تێكی تری تووشبوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له سنووری شاره‌كه ڕاگه‌یاند.
تووشبووه‌كه منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵانه و خه‌ڵكی گوندی سیحه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌یه له باشووری شاری كه‌ركووك.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، رێژەی مردن به ڤایرۆسه‌كه بریتییه له 40% و تاوەکو ئێستاش هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدەزۆراوەتەوە.
دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، نزیکەی هەفتەیەکی پێ دەچێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی کە بریتین لە (تا، ئازاری ماسولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاری بە رووناکی، رشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو).
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.