یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردا گوله‌ر ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی فه‌نه‌ربه‌خچه ڕاگه‌یاند كه له توركیا به میسی ناسراوه.
ماڵپه‌ڕی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی فه‌نه‌ربه‌خچه ڕێككه‌وتوون بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ردا بۆ ماوه‌ی 6 وه‌رز.
ڕاشیگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی سبه‌ی هه‌ینی ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی توركیا وه‌ك یاریزانی نوێی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌ناسێنرێ.
یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌مه پێنجه‌م گرێبه‌ستی نوێیه ئه‌مساڵ ئه‌نجامی ده‌دات، دوای هه‌ریه‌ك له یاریزانان فران گارسیا، ئیبراهیم دیاز، بیلینگهام و خۆسێلۆ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان یانه‌ی ریال مه‌درید گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ردای به 20 ملیۆن یۆرۆی سافی كردووه، به‌و مه‌رجه‌ی له ئه‌گه‌ری فرۆشتنه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌بێت 20%ی به‌هاكه‌ی بداته یانه توركییه‌كه.
جێی باسه له ماوه‌ی ڕابردوودا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ركابه‌ری ریال مه‌درید له هه‌وڵی گرێبه‌ستكردن بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ردا و تاڕاده‌یه‌كی زۆریش له ڕێككه‌وتن نزیك بوو، به‌ڵام یانه‌ی شاهانه ده‌ستپێشخه‌ری كرد و گرێبه‌سته‌كه‌ی میسی توركیای ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.