Erbil 31°C یەکشەممە 09 ئاب 23:37

بەرهەمی گەنمی جووتیارانی سنووری قەزای مەخمور رادەستی سایلۆی تەلەعفەر دەكرێت

کوردستان TV
100%

دوای راگرتنی بارهەڵگرەكانی بەرهەمی گەنمی جووتیارانی سنووری قەزای مەخمور كە ماوەی 20 رۆژە لەسەر رێگای هەولێر – مەخمور چاوەڕێی وەرگرتنی گەنمەكانیان بوون لە سایلۆی مەخمور.
بەهەوڵی شاخەوان عەبدوڵڵا،جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، وەزارەتی بازرگانی حكومەتی عێراق بڕیاریدا سەرجەم ئەو بارهەڵگرانە كە ژمارەیان 1200 بارهەڵگربوو،بارە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی تەلەعفەر بكەن.
شایانی باسە دوو رۆژ لەمەوبەر عەلی عەتییە، بەڕێوەبەری سایلۆی مەخمور تایبەت بە كوردستان تی ڤی رایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی مەخمور بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق دوای وەرگرتنی 63  بارهەڵگری بەرهەمی گەنم ، دەرگای سایلۆی مەخمور بە رووی جووتیاراندا دادەخات .
پەیامنێر/كارزان كاكل

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.