Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:40

لە قەزای چۆمان یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار كرا

کوردستان TV
100%

دكتۆر كامەران مەلا محەمەد ،بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە كوردستان تیڤی راگەیاند: هاووڵاتییەكی دانیشتووی گوندی چۆم برس لە سنوری قەزای چۆمان بە ناوی هێمن تەها سۆفی تەمەن 35 ساڵ تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە، پیشەی پێشمەرگەیە و لەهەمانكاتیشدا كاری كڕین وفرۆشتنی ئاژەڵ دەكات.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران گوتی: گومان دەكەین ناوبراو بە هۆی كاری كڕین وفرۆشتنی ئاژەڵ، تووشی نەخۆشییەكە بووبێت.
دكتۆر كامەران گوتیشی: نەخۆشەكە ئێستا لە شاری هەولێر لە ژێر چاودێری دایەو باری تەندروستی جێگیرە، تیمەكانی تەندروستی و ڤێتەرنەریشمان ناردۆتە گوندی چۆم برس بۆ رشاندنی ماڵی ناوبراو و پشكنینی ئاژەڵەكانیان و پێدانی رێنمایی بۆ دووركەوتنەوەو تێكەڵ نەبوون بە یەكتری.
پەیامنێر/ كەلسوم شوان
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.