Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 10:25

كەتیبەكانی حیزبوڵڵا هاووڵاتییەكی ئیسرائیلی لەعێراق دەڕفێنن

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل رایگەیاند هاووڵاتییەكی وڵاتەكەی بەر لە چەند مانگ لەلایەن میلیشیا شیعییەكانی عێراقەوە رفێندراوە.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بینیامین نەتانیاهو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بڵاویكردەوە ئاكادیمیست ئێلیزابیس تسوركۆڤ كە چەندین مانگە هەواڵی نازانرێت، لە عێراق لەلایەن گرووپی میلیشیای شیعیی عێراقی كەتیبەكانی حیزبوڵڵاوە رفێندراوە.
نووسینگەكە زانیاری لەسەر رێككەوتی رفاندنەكە نەدا و رایگەیاند: حكوومەتی عێراق لە سەلامەتی هاووڵاتییەكە بەرپرسە.
ئاماژە بەوەش كراوە، كەتسوركۆڤ بە پاسپۆرتی رووسییەوە بە مەبەستی كاری دكتۆراكەی لە زانكۆی پرینستۆن بۆ عێراق رۆیشتووە.
هاوكات دامەزراوەی میدیایی ئیسرائیل، لە هەواڵێكدا ئەوەی خستەڕوو، پێدەچێت تسوركۆڤ لە مانگی ئاداردا رفێندرابێت و ئەمریكا بۆ ئازادكردنی بەدواداچوون لە بابەتەكە دەكات.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.