وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، بڕیاری دا بڕی 90 ملیۆن دینار بۆ قوتابخانه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه دابین بكات.
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سه‌ردانی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی كرد و دیاری تایبه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌خشییه قوتابی هه‌نار ته‌ها یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان له به‌شی وێژه‌یی له قۆناغی 12ی ئاماده‌یی.
هه‌ر له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌ردانی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی چه‌مچه‌ماڵی كرد و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی په‌روه‌رده و شارۆچكه‌كه كۆبووه‌وه.
ئالان حه‌مه سه‌عید ڕایگه‌یاند: لە سەردانه‌كه‌مان بۆ شارۆچكه‌ی چەمچەماڵ بریارمان دا بە تەرخانکردنی بڕی 90 ملیۆن دینار بۆ چەند بابەتێکی پەروەردەیی كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- 75 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەک قوتابخانەی شارۆچكه‌ی چەمچەماڵ.
- 7 ملیۆن دینار بۆ پێداویستی قوتابخانەی (ئامادەیی مەستوورە)
- 8 ملیۆن دینار بۆ پێداویستی قوتابخانەی (پاداشتی بنەڕەتی).
ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م گه‌یشته شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و سه‌ردانی ماڵی قوتابی هه‌نار ته‌های كرد و چووه ئه‌و ژووره‌ی كه ئه‌م قوتابییه تێیدا ده‌یخوێند و هه‌ر له‌وێش توانی پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێ.
وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌ر له‌نێو ژووره ساده سه‌قف چینكۆیه‌كه‌دا، كلیلی ئه‌و خانووه‌ی دایه هه‌نار كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دیاری پێی به‌خشرابوو كه بریتی بوو له خانوویه‌كی 250 مه‌تری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.