ماڵپه‌ڕێكی جیهانی ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه زۆرترین ڕێژه‌ی دانیشتوونه‌كه‌ی ملیۆنێرن، له‌مباره‌یه‌وه ناوی وڵاتێكی عه‌ره‌بی هێناوه كه ڕێژه‌ی 15%ی دانیشتووانه‌كه‌ی ملیۆنێرن.
ماڵپه‌ڕی (World Of Statistics) بڵاوی كرده‌وه: ئێستا زیاتر له 48 ملیۆن ملیۆنێر له جیهاندا بوونی هه‌یه، زۆرینه‌ی ملیۆنێره‌كانیش نیشته‌جێی وڵاتی ئه‌مه‌ریكان كه ڕێژه‌ی 10%ی ملیۆنێره‌كانی جیهان پێك ده‌هێنن.
له ڕووی رێژه‌ی دانیشتووانه‌وه، له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ڕێژه‌ی ملیۆنێری تێدایه سویسڕا دێت كه ڕێژه‌ی 15.5%ی دانیشتووانه‌كه‌ی ملیۆنێرن، دوای ئه‌ویش له ریزبه‌ندی دووه‌م هۆنگ كۆنگ دێت كه ڕێژه‌ی 15.3% دانیشتووانه‌كه‌ی ملیۆنێرن.
له ریزبه‌ندی سێیه‌م وڵاتێكی عه‌ره‌بی دێت ئه‌ویش كوێته كه ڕێژه‌ی 15%ی دانیشتووانه‌كه‌ی سامانه‌كانیان زیاتره له ملیۆنێك دۆلار، له ریزبه‌ندی چواره‌م وڵاتی سه‌نگافوره دێت كه ڕێژه‌ی 12.7%ی دانیشتووانه‌كه‌ی ملیۆنێرن، دواتریش ئوستڕالیا دێت كه 11.2%ی دانیشتووانه‌كه‌ی ملیۆنێرن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرترین ملیۆنێر له ئه‌مه‌ریكا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام له ڕووی ڕێژه‌ی هاووڵاتییانه‌وه 9.7%ی ملیۆنێرن.
وڵاتێكی عه‌ره‌بی تریش ناوی له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌ویش وڵاتی قه‌ته‌ڕه كه له ڕیزبه‌ندی 22ی وڵاتان دێت و ڕێژه‌ی 3%ی هاووڵاتییه‌كانی ملیۆنێرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.