Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:47

ڕیزبەندی گەندەڵترین وڵاتانی ئەوروپا بڵاو کرایەوە

کوردستان TV
100%

47% هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەوروپا پێیانوایە کە گەندەڵی لە فەرمانگەکانی حکوومەتی وڵاتەکانیاندا هەیە و سەدا 73ـی هاووڵاتییانیش پێیانوایە کە لە دەزگا خۆجێیی و ناوچەییەکاندا گەندەڵی هەیە.

بەپێی ڕاپرسییەکی (Eurobarometer) کە  پێگەیەکی باوەڕپێکراوە بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی لە یەکێتیی ئەوروپا، ڕاپرسییەکە لە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەوروپادا کراوە، 74%هاووڵاتییانی یەکێتیی ئەوروپا پێیانوایە کە گەندەڵی لە فەرمانگەکانی حکوومەتی وڵاتەکانیاندا هەیە و 73% هاووڵاتییانیش پێیانوایە کە لە دەزگا خۆجیی و ناوچەییەکاندا گەندەڵی هەیە.

60% بەشداربووانی ڕاپرسییەکە باسیان لەوە کردووە کە گەندەڵی بەشێکە لە کولتووری کار لە وڵاتەکانیان و 65%ـی بەشداربووانیش پێیانوابووە کە گەندەڵی بەشێوەیەکی بەرفراوان لە وڵاتەکانیاندا هەیە.

بەپێی ڕاپرسییەکە، 97%ـی ئەو هاووڵاتییانەی لە یۆنانەوە بەشداری ڕاپرسییەکەیان کردووە پێیانوایە کە لە فەرمانگەکانی حکوومەتدا گەندەڵی هەیە، کرواتیا بە پلەی دووەم دێت کە 96%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە هاوڕابوون لەسەر بوونی گەندەڵی لە فەرمانگەکانی حکوومەتی کرواتیا، دوای ئەویش پورتوگال بەسەدا 93 لە ڕیزبەندی سێیەم، قوبرس یۆنانی و ماڵتاش 92% لە ڕیزبەندی چوارەم، ئیسپانیا 89% لە ڕیزبەندی پێنجەم و هەنگاریا 88% لە ڕیزبەندی شەشەمدا دێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە کەمترین ڕێژەش لە فینلاند تۆمار کراوە کە تەنها 13%ـی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە پێیانوابووە کە گەندەڵی لە فەرمانگە حکوومەییەکانی ئەو وڵاتەدا هەیە، دوای ئەویش دانمارک 21% لە ڕیزبەندی دووەم، سوید 36% لە ڕیزبەندی سێیەم، لۆکسمبۆرگ 40%ـی لە ڕیزبەندی چوارەم و هۆڵەندا 47%ـی لە ڕیزبەندی پێنجەمدا دێت.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.