مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوان دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م5ی7ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: له‌سه‌ر سكاڵای دوو هاوڵاتی كه دزییان لێكرابوو، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی رۆژئاوای به‌شی پۆلیسی نه‌هیشتنی تاوانه‌وه ده‌ستگیربكرێن كه گیرفانی هاوڵاتیانیان بڕیبوو پاره‌یان لێدزیون.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بڕی 9 هه‌زارو 700 دۆلار (97 وه‌ره‌قه)و بڕێك دیناری عیراقی و ماده‌ی هۆشبه‌رو ئوتۆمبێلێک و ژمارەیەک مۆبایلدا".
پۆلیس سلێمانی راشیگه‌یاندووه" تۆمه‌تباران (س، ح، ف له‌دایكبووی 1978 - أ، هـ، أ له‌دایكبووی 1979) له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
له كۆتاییدا راگه‌یاندراوه" تۆمه‌تباران پێشینه‌ی تاوانیان هه‌یه‌و پێشتر له‌سه‌ر تاوانی دزیكردن‌و مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون‌و دوای ته‌واوكردنی سزاكه‌یان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه ئازادكراون".
دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.