Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 06:30

له‌ مانگی ڕابردوودا زیاتر له‌ 3 هه‌زار بوتڵ خوێن لە شاری سلێمانی ڕاكێشراوە

کوردستان TV
100%


بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2023) لەبانكی خوێن لەشاری سلێمانی 7.249 كەس سەردانیان كردوە و 3.469 بتڵ خوێن لەبانكی خوێن و سەرجەم نەخۆشخانە حكومی و ئەهلی و تایبەتەكان ڕاكێشراوە، لەو ژمارەیە 683 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی تالاسیما و 437 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی هیوا و 445 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 1.024 بتڵ خوێن لەنەخۆشخانە ئەهلیەكان ڕاكێشراوە.

مانگی ڕابردوو لەبانكی خوێن 4.780 پشكنینی هیماتۆلۆجی و 3.518 پشكنینی گروپی خوێن و 3.776 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها 2.237 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.