Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 06:47

گەرمایەكی بەتین دەگاتە عێراق و پلەكانی گەرما 52 پلەی سەدی تێدەپەڕێنێت

کوردستان TV
100%

دەستەی گشتی كەشناسی و بەدواداچوونی بوومەلەرزەزانی عێراق ،پێشبینی دەكات كە پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی باشوور لە چەند ڕۆژی داهاتوودا 52 پلەی سەدی تێپەڕێنێت.
عامر جابری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە ڕایگەیاند :لەماوەی رۆژانی داهاتوو گەرمایەكی بەتین عێراق و وڵاتانی كەنداوی عەرەبی دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما لە نێوان 45-50 پلەی سەدیدا دەبێت.

هەروەها گوتی: پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی باشوور وەك بەسرە، میسان، زیقار 52 پلەی سەدی تێپەڕێنێت.
ئاماژەی بەوەشكرد،پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و بەغدای پایتەخت بگاتە 50 پلەی سەدی.
جابری ئاماژەی بەوەشدا كە پێشبینی دەكرێت رۆژی شەممەی داهاتوو كۆتایی بەگەرما بەتینەكە بێت و پلەكانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاكاندا بگەڕێنەوە بۆ ئاستی ئاسایی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.