Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 07:04

وادەی دەستپێكردنەوەی وەرزی عومرە راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

سعوودیە رایگەیاند، دوای كۆتایی هاتنی وەرزی حەج، دەست بە پێدانی ڤیزە دەكات بەو كەسانەی نیازی ئەنجامدانی عومرەیان هەیە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی سعوودیە بڵاوی كردەوە، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە لە رۆژی دووشەممە سێی تەمووزەوە دەستی كردووە بە پێدانی ڤیزەی ئەلیكترۆنی بەو كەسانەی نیازی ئەنجامدانی عومرەیان هەیە.
لە هەواڵەكەدا، ئاماژەی بەوە كراوە كە دەتوانرێت داواكاری ڤیزەی ئەلیكترۆنی لە رێگەی ئەپڵیكەیشنی "Nusuk"ەوە پێشكەش بكرێت.
هەر لە هەواڵەكەدا باس لەوە كراوە كە دەتوانرێت داواكاری لە هەموو وڵاتانەوە پێشكەش بكرێت بۆ ئەنجامدانی عومرە بۆ شاری مەككە و سەردانیكردنی مزگەوتی پێغەمبەر (د.خ.) لە شاری مەدینە، ئاماژە بەوەش دراوە ئەو كەسانەی كە ڤیزەی عومرەیان وەرگرتووە، دەتوانن لە یەكی موحەڕەمی 1445ی كۆچییەوە (19ی تەمووز) گەشت بۆ سعوودیە ئەنجام بدەن.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە رایگەیاندبوو، ئەمساڵ یەك ملیۆن و 845 هەزار كەس لە 150 وڵاتەوە بوون بە حاجی.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.