Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 06:39

لە بەغدا نرخی 100 دۆلار لە 150 هەزار دینار نزیك دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بۆڕسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، بەرزبووەوە .
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا، نرخی 100 دۆلار بە 148 هەزار و 100 دیناری عێراقی تۆماركراوە، لەكاتێكدا دوێنێ سێشەممە، نرخەكەی 147 هەزار و 600 دینار بووە.
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕینیش گەیشتە 147 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 148 هەزار و 100 دینار، هەروەها نرخی كڕینی 100 دۆلار-یش بە 148 هەزار و 50 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.