Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 06:42

 رۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی فەڵەستین كۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی حەوتی تەمووز بۆ تاوتوێكردنی دۆخی فەڵەستین كۆدەبێتەوە.
نوێنەرایەتیی هەمیشەیی بەریتانیا كە سەرۆكایەتیی كاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوی كردەوە، ئیمارات داوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی بۆ تاوتوێكردنی دۆخی فەڵەستین كردووە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە رۆژی هەینی حەوتی تەمووز، 15 ئەندامەكەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئەم مەبەستە كۆدەبنەوە.
نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە نەتەوە یەكگرتووەكان، باربارا ودوارد لە سێی تەمووز رایگەیاند لە نزیكەوە چاودێری پێشهاتەكانی شاری جەنین دەكەن لە كەناری رۆژئاوا و جەختی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان فەڵەستین ئیسرائیل كردەوە. 
شایانی باسە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی كە لە ئاكامی هێرشەكانی هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری جەنین لە كەناری رۆژئاوا گیانیان لەدەستداوە بۆ 12 كەس بەرزبوویەوە و زیاتر لە 100 كەسیش برینداربوون.
هەر ئەمڕۆش گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕایگەیاند :ئۆپەراسیۆنەكە بە فەرمی كۆتایی هاتووە و سەربازەكان ناوچەی جێنینیان بەجێهێشتووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.