Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 06:51

هه‌ولێر... بە گوژمەى زیاتر لە 7 ملیار دینار پرۆژەیەكی گواستنەوەی كارەبا لە شاوێس و بەحركە ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ چارەسەركردنی كێشەی بارزۆری و باشتركردنی سیستەمی ئیشپێكردن و گەیاندنی كارەبایەكی زیاتر بۆ شاوێس و بەحركە و دەوروبەری، كە فراوانبوونێكی زۆری بەخۆوە بینیوە، پرۆژەیەكی گواستنەوەی كارەبا، جێبەجێ دەكات.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای هێرۆ بە تێچوونی 7 ملیار و220 ملیۆن دینار لە ماوەی 165 ڕۆژ جێبەجی دەکرێت، کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی بارزۆری و باشترکردنی سیستەمی ئێشپێکردن و باشتر گەیاندنی خزمەتگوزاری بە هاوبەشانی كارەبا لە تەواویی شاوێس و بەحركە و دەوروبەریی .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.