Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 07:07

سلێمانی... لە مانگێكدا زياتر له‌ 2500 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە ‌

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 30/6/2023) لەسەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكان لەشاری سلێمانی 2.544 نەخۆش سەردانیان كردوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 44 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون.

ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1.025 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.519 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون، 507 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.533 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و 473 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 44 ساڵدا بووە و 31 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.