سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌باره‌ت به یاسای بودجه ڕایگه‌یاند كه به‌رامبه‌ر گۆڕانكارییه‌كان بێ ده‌نگ نابن و پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌دا ده‌كه‌ن كه گۆڕانكارییان تێدا كراوه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندووه: دوای په‌سندكردنی یاسای بودجه‌ی فیدڕالی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئێستا هیچ بیانۆیه‌ك له‌به‌رده‌م وه‌زیره‌كاندا نه‌ماوه بۆ خزمه‌تكردن. جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ده‌بێت ئیفاده‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: زۆر ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌مان ڕاست كردۆته‌وه و پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و بڕگانه‌ی بودجه‌ش ده‌كه‌ین كه گۆڕانكارییان تێدا كراوه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زیره‌كان بۆ له‌مه‌ودوا گوێ له هاووڵاتییان و گله‌ییه نیشتمانییه‌كان بگرن و هه‌روه‌ها به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران بووه‌ستنه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 12ی حوزه‌یرانی ڕابردوو ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی سێ ساڵی فیدڕالی دا بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.