وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌باره‌ی نرخی فرۆشتنی گه‌نم به كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام دا، وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نرخی گه‌نمیان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت دیاری كردووه، دوای ڕه‌زامه‌ندی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نرخه‌كه راده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م بە ئامادەبوونی کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و ئەندامانی لێژنەی باڵای تایبەت بە دیاریکردنی بەهای گەنم لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کۆبوونەوە بە مەبەستی دیاریکردنی بەهای فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت.
لە کۆبوونەوەکەدا کە نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێری و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئامادەی بوون گفتوگۆ کرا لەسەر بەهای گەنمی جوتیاران.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ڕایگه‌یاند كه پاش ئاگادارکردنەوەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەرگرتنی ڕەزامەندیان، نرخی گه‌نم بۆ كه‌رتی بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه هەموو هەوڵەکانیان لەپێناو ئەوەدایە جوتیارانی کوردستان دووچاری زیان نەبنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.