Erbil 1°C شەممە 30 تشرینی دووەم 04:51

له‌ ئه‌فغانستان بڕیاری داخستنی ئارایشتگه‌ی ئافره‌تان و شوێنه‌كانی ته‌جمیل ده‌ركرا

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تی "الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر" له‌ ئه‌فغانستان له‌سه‌ر داوای بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بڕیاری دا سه‌رجه‌م ئارایشتگه‌ و شوێنه‌كانی ته‌جمیل و جوانكاری ئافره‌تان دابخرێت، بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ش ماوه‌ی یه‌ك مانگ مۆڵه‌ت درا به‌ خاوه‌ن ئارایشتگاكان.

محه‌مه‌د سادق عاكف گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌به‌رده‌م ئارایشتگه‌ و شوێنه‌كانی جوانكاری ده‌بێت‌ بۆ داخستنی سه‌رجه‌م شوێنه‌كانیان.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان ساڵی ڕابردوو به‌شی زۆری زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی له‌به‌رده‌م ئافره‌تان داخست و چیتر رێگه‌ی نه‌دا ئافره‌تان له‌ فه‌رمانگه‌ و شوێنه‌ بازرگانییه‌كان كار بكه‌ن، هه‌روه‌ها چوونی چه‌ندان شوێنی گشتیشی بۆ ئافره‌تان قه‌ده‌غه‌ كرد وه‌ك حه‌مامی گشتی و پاڕك و شوێنه‌كانی وه‌رزش و یاریكردن و كاتبه‌سه‌ربردن.

ئه‌م ڕێگری و قه‌ده‌غه‌كردنانه‌ له‌به‌رده‌م ئافره‌ت بووه‌ته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی وڵاتانی بیانی و ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندان جار به‌ فه‌رمی داویان له‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و حكوومه‌تی ئه‌فغانستان كردووه سنوورێك بۆ ئه‌م رێگرییانه‌ دابنرێت و چیتر سنوور له‌به‌رده‌م ئافره‌تان دانه‌نرێت.‌

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.