Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 11:39

شاندێکی پارێزگای ھەولێر سەردانی سعوودیە دەکات

کوردستان TV
100%


شاندێکی پارێزگای ھەولێر بە سەرۆکایەتی پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو بەئامانجی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی، وەبەرھێنان، چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر سەردانی سعوودیە دەکات.
راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، شاندێکی پارێزگای ھەولێر بە سەرۆکایەتی پارێزگاری ھەولێر، ئومێد خۆشناو سەردانی سعوودیە دەکات.
راشیگەیاندووە کە ئامانج لە سەردانی شاندەکەی پارێزگای ھەولێر بۆ سعوودیە، ئاڵوگۆڕی بازرگانی، وەبەرھێنان و چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەولێر، ھەروەھا سوودوەرگرتنە لە ئەزموونی ئەو وڵاتە.
باسی لەوەیش کردووە کە شاندەکە لە میانی سەردانەکەی بۆ سعوودیە، لەگەڵ وەزیری بازرگانیی سعوودیە، ماجد قەسەبی و وەزیری وەبەرھێنان، خالید بن عەبدولعەزیز فالح و شازادەی ناوچەی ریاز، فەیسەڵ بن بندەر بن عەبدولعەزیز، هەروەها نوێنەرانی کۆمپانیا سعوودییەکان کۆدەبێتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە سەردانی شاندەکەی پارێزگای ھەولێر بۆ سعوودیە، چوار رۆژ دەخایەنێت کە لە میانیدا ھانی کۆمپانیا سعوودییەکان دەدات کە بۆ کاری وەبەرھێنان روو لە ھەولێر و ھەرێمی کوردستان بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.