Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:40

پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی 20 مەتری لە دهۆك جێبەجێ كرا

کوردستان TV
100%


لە چوارچێوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامێكی 20مەتری كە شەقامێكی سەرەكییە لە شاری دهۆك جێبەجێ كرا.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی دهۆكە و لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆكەوە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی كرا. درێژایی شەقامەكە (1180)م و پانی (20)م و كەوتووەتە كەرتی 45ی ماسكێ لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك.
هاوكات لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك ئێستا ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژی تر جێبەجێ دەكرێن، لەوانە پرۆژەی دروستكردنی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی و یوتێرنی مالتا بە گوژمەی زیاتر 13 ملیار دینار كە مانگێك لەوەوپێش لەلایەن ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی ئەو پرۆژەیە دانرا و بە تەواوبوونی كاریگەرییەكی یەكجار زۆر باشی لەسەر ڕێكخستنەوەی هاتوچۆ و كەمكردنەوەی جەنجاڵی لە شاری دهۆكدا دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.