پاله‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان له پارێزگای كه‌ركوك به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان،به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی بلیاردی كوردستان پاله‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان سبه‌ی چوارشه‌م 5ی7ی2023 له‌هۆڵی شان پیۆن له گه‌ڕه‌كی ڕه‌حیماوای شاری كه‌ركوك ده‌ستپێده‌كات.
پاله‌وانێیه‌تی یانه‌كانی كوردستان له كاتی به‌یانی و ئێواره‌دا له‌هۆڵی ئاماژه پێكراو به به‌شداری یانه‌كانی كوردستان له ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێم به‌رێوه‌ده‌چێت و تاوه‌كو رۆژی 7ی7ی 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆتا رۆژی پالهوانێتییهكهش مه‌راسیمی دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر پاله‌وانان به‌رێوه‌ده‌چێت و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌كێتی بلیاردی كوردستان رێز له پاله‌وانانی كوردستان ده‌گیرێت.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به پاڵپشتی و پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
پاله‌وانێیه‌تی بلیاردی یانه‌كانی كوردستان له كه‌ركوك به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.