ماڵپه‌ڕێكی جیهانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ریزبه‌ندی 500 كه‌سایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ده‌ری خست كه ئیلۆن ماسك گه‌وره بازرگانی ئه‌مه‌ریكی به 234 ملیار دۆلار هه‌ر له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی هه‌ساره‌ی زه‌وییه.
ماڵپه‌ڕی (بلۆمبێرگ) كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر ملیاردێره‌كانی جیهان بڵاوی كرده‌وه: ئیلۆن ماسك به كۆی گشتی داهاتی 234 ملیار دۆلار هه‌ر له ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهانه.
ته‌نیا له 6 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا سه‌روه‌ت و سامانی ماسك به ڕێژه‌ی 96.6 ملیار دۆلار زیادی كردووه.
له ریزبه‌ندی دووه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سایه‌تی جیهان ناوی برنارد ئه‌رنۆ سه‌رۆكی گرووپی لویس ڤیتۆن هاتووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و 500 ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی گۆی زه‌وی ته‌نیا له ماوه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2023 سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان 852 ملیار دۆلار زیادی كردووه، واته هه‌ر یه‌كێك له‌و 500 ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی جیهان به‌شێوه‌ی ڕێژه‌یی له هه‌ر رۆژێكدا بڕی 14 ملیۆن دۆلار هاتۆته سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.