قائیمقامیه‌تی سلێمانی چوار تۆن گێزه‌ر له‌ناوده‌بات.
به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گێزه‌ردا ده‌گرن كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكانهوه.
رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنیینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌كان و به‌هۆی خراپبون و نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو له شه‌قامی هه‌واری شار، لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی چوار تۆن گێزه‌ردا گرتوه كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه به‌نرخی كه‌متر و له سه‌رشه‌قامه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه.
وتیشی: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی گێزه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئوتومبێله بارهه‌ڵگره‌كه ره‌وانه‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار ده‌كرێت بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی زلزال داخراوه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه، لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.
سلێمانی.. به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن چوار تۆن گێزه‌ر له ناوبرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.