ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرایانكرد، یانه‌ی هیلالی سعودی بۆندێكی گرانبه‌های پێشكه‌ش به‌یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی برناردۆ سیلڤا كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌میركاتۆی ئێستای هاوینه په‌یوه‌ندی به‌یانه سعوودییه‌كه بكات.
سیلڤا به‌پێی گرێبه‌ستێك تا هاوینی دوو هه‌زارو بیست و پێنج په‌یوه‌سته به‌یانه‌ی مانچسته‌ر ستی.
ڕاپۆرته‌كان روونیانكردۆته‌وه ئۆفه‌ری یانه‌ی هیلالی سعودی له‌كاتێكدایه، هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان ئاره‌زووی زۆریان هه‌یه ئه‌و یاریزانه بگوازنه‌وه ریزه‌كانی خۆیان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی، ئەلهیلال مووچەیەکی پێوانەیی پێشکەش بە سیلڤا کردووە کە بره‌كه‌ی هه‌شت سه‌د هەزار پاوه‌نده، له‌پێناو رازیكردنی ئه‌و یاریزانه بۆ ریزه‌كانی خۆی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مانچستەر سیتی بە نائومێدیەوە دەیەوێت بێرناردۆ بهێڵێتەوە دوای ڕۆیشتنی ئیلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر یانەی مانچستەر سیتی ئۆفەری یانەی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ڕەتکردۆتەوە، به‌ڵام بارسێلۆنا تا ئێستاش دڵخوازی بێرناردۆیه بۆ ئه‌وه‌ی رووی تێ بكات.
جێگای باسه ئەو ئۆفەرەی ئەلهیلال گەرەنتی ئەوەیە بێرناردۆ پێنج هێندەی مووچەی ئێستای لەگەڵ مانچستەر سیتی وەربگرێت.
هیلالی سعوودی بۆندێكی گرانبه‌های پێشكه‌ش به‌یاریزان برناردۆ سیلڤا كرد
![](/content/upload/1/root/download60.jpg)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.