خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا تیشكی خسته سه‌ر بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سەبارەت بە دوور نەخستنەوەی یانە کەتەلۆنییەکە لە ڕکابەرییەکانی کیشوەری.
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاریدا به به‌شداریكردنی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی وه‌رزی داهاتوو، ئه‌مه‌ش له پاشخانی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی نێگریرا.
لاپۆرتا روونیكرده‌وه، تیپەکەی کاردەکات بۆ بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ وەرزی داهاتوو.
ناوبراو دووپاتیكرده‌وه، ئێمە ڕازیین، چونكه لێکۆڵەرانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هیچ هۆکارێکیان نەبینی بۆ ئەوەی ئێمە لە چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو دووربخەنەوە، له‌ئێستادا ئێمه چاومان له‌زیاتره و ده‌مانه‌وێت نازناوی وه‌رزی داهاتوو به‌ده‌ست بێنێن، بۆیه كارده‌كه‌ین بۆ به‌هێز كردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌مان.
یانە کەتەلۆنییەکە به‌بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی رابردووی لالیگا توانی كورسی خۆی له‌چامپیۆنز لیگی وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ر بكات، به‌رسێلۆنا له‌رابردوو بۆ پێنج جار براوه‌ی نازناوی چامپیۆنز لیگ بووه، بۆیه ئه‌و تیپه كارده‌كات بۆ بردنه‌وه‌ی شه‌شه‌مین نازناو له‌مێژووی یانه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.