Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 05:34

چیای مەتین تۆپباران کرا

کوردستان TV
100%

تەنیا ئەمڕۆ بەشێک لە ناوچەکانی سنووری زنجیرە چیای مەتین سێ جار تۆپباران کراوە و تاوەکو ئێستا زیانەکان بەهۆی تۆپبارانەکەوە نەزانراوە.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (کوردستان تیڤی)، کاتژمێر 09:45 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 07ـی 2023 گەلی سیڤا لە زنجیرە چیای مەتین نزیک لە گوندی گوهەرزێ تۆپباران کرا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، پاشان لەدوای کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی ئەمڕۆ گوندی بەرچی لە زنجیرە چیای مەتین تۆپباران کراوە.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو ناوچانەی تۆپباران کراون، لە دانیشتووان دوورن، تاوەکو ئێستاش زیانەکان بەهۆی تۆپبارانەکەوە نەزانراوە.

خەڵکی ناوچەکە ئاماژە بەوە دەدەن کە بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەو ناوچانەدا بوونیان هەیە و لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە تۆپباران کراون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.