Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 08:25

سعوودیە... پرۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی ھەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%


دوای جێبەجێکردنی فەریزەی حەج، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی ھەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە 690 حاجی لە سعوودیەوە بە رێگای وشکانی بەرەو ھەرێمی کوردستان بە رێکەوت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە سەربە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان لە ھەژماری خۆی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیوویەتی: "یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان بە رێگای وشکانی لە مەککەی پیرۆزەوە بەرەو مەدینەی منەوەرە و لەوێشەوە بۆ ھەرێمی کوردستان بەڕێدەکەون کە ژمارەیان 690 حاجییە".

ئەمساڵ چوار ھەزار و 685 ھاووڵاتیی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج سەردانی سعوودیەیان کردووە و لەو ژمارەیەش چوار ھاووڵاتیی گیانییان لەدەستداوە.

یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان لە10ی حوزەیران بە رێگای وشکانی گەیشتە ناو خاکی سعوودیە، دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجیش، ئەمڕۆ یەکەم کاروان بە رێگای وشکانی دەگەڕێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان، تا 12ی ئەم مانگە سەرجەم حاجییانی ھەرێمی کوردستان لە سعوودیەوە دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.