Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 02:30

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە داوە کە پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 07ـی 2023 ڕایگەیاند: کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، ئاراستەی با باکوری ڕۆژئاوا دەبێت، هەروەها پلەکانى گەرما لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممەش کەشناسی ئاماژەی بەوە دا کە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى  ئەمڕۆ، خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 15 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، هەروەها ئاراستەی با باکوری ڕۆژئاوا  دەبێت و مەوداى بینین لەنێوان ( 7  – 9 ) کیلۆمەتر  دەبێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوەکە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی سێشەممەی بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر: 44 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 40 پلەى سیلیزى

دهۆک: 41 پلەى سیلیزى

کەرکووک:  45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 44 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 30 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  42 پلەى سیلیزى

سۆران:  40 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  46 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.