Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 15:47

نزیكەی 30 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیانیان كردووە

کوردستان TV
100%


لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان، ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و پارێزگەكانی عێراق و بیانی، سەردانی ناوچە گەشتیارییە30 هەزار گەشتیار هاتوونەتە گەرمیان.

هێرش فەیزوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری گەرمیان، سەبارەت بە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی گەرمیانیان كرد، بە ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ڕاگەیاند: لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا، زیاتر لە 18 هەزار گەشتیاری ناوخۆی هەرێمی كوردستانن هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیان.
 
سەبارەت بە گەشتیاری پارێزگەكانی عێراق و بیانی، هێرش فەیزوڵڵا گوتی: 11 هەزار و 735 گەشتیار لە بازگەكانی گەرمیان و مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخانەوە هاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیان، بە گشتی لەو چەند ڕۆژەدا، 29 هەزار و 735 گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی گەرمیانیان كردووە و ژمارەی گەشتیارانیش زیادی كردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.