نرخی نەوت لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا کەمێک دابەزینی بەخۆیەوە بینی، نەوتی خاوی برێنت 20 سەنت و نرخی نەوتی تەکساس بە ڕێژەی 23 سەنت دابەزین.
ئەمڕۆ دووشەممە 03ـی 07ـی 2023 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی 20 سەنت کە دەکاتە 0.3% دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 75 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 23 سەنت دابەزیوە و گەیشتووەتە 70 دۆلار و 41 سەنت.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە مەترسیی لەسەر خاوبوونەوەی ئابووری جیهانی و ئەگەری بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوودی بانکی فیدراڵی ئەمریکا هەیە، هەروەها جیهان چاوەڕوانی جێبەجێکردنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتە لەلایەن گرووپی ئۆپیک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.