بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەرۆژانی جەژنی قوربان 11.266 كەس سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی شاری سلێمانی یان كردوە و چارەسەری پێویستان بۆ كراوە.
لەجەژندا 4.934 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە و 1.145 نەخۆشیان داخڵ كراون و 550 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، لەبەشی راوێژكاری نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان 4.877 منداڵی نەخۆش بینراون و 561 منداڵ داخڵ كراون.
لەجەژندا لەنەخۆشخانەی مناڵبون 391 نەخۆش سەردانیان كردوە و 135 نەخۆش داخڵ كراون و 95 منداڵ لەدایك بوون ، هەروەها 230 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردوە و 130 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریان كردوە.
لەرۆژانی جەژن لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 74 نەخۆش داخڵ كراون و 35 نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆن كراوە ،20 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەیان كردوە و 17 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردوە.
لەرۆژانی جەژنی قوربان لەسەنتەری فریاكەوتنی خێرا 200 كەس لەشوێنی خۆیان چارەسەركراون و 180 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش تۆماركراوە، لەسنتەری گورچیلەی دەستكرد 213 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.