کچە قوتابییەکی کورد لەسەر ئاستی مۆسکۆی پایتەختی وڵاتی ڕووسیا پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت و وەزارەتی پەروەردەی ڕووسیا ڕێزلێنانی پێدەبەخشێت.
ئازاد حەمەدەمین، کە دەکاتە مامی ئەو کچە قوتابییە بۆ (کوردستان تیڤی) گوتی: لینا شێرزاد حەمەدەمین لەسەر ئاستی مۆسکۆی پایتەختی وڵاتی ڕووسیا یەکەم بووە، لەبەرامبەردا وەزارەتی پەروەردەی ئەو وڵاتە میدالیای زێڕ و خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشیوە.
مامی ئەو کچە قوتابییە دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنی برازاکەی دەربڕی و ئاماژەی بەوەش دا کە جگە لە وەرگرتنی میدالیا و خەڵاتی ڕێزلێنان، کورسییەکی خوێندنی بێ بەرامبەری لە زانکۆی باڵای ئابووری رووسیا بۆ دابین دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.