Erbil 15°C یەکشەممە 12 ئایار 07:02

لێدوانێکی سەرۆکی ئەمریکا جیهان سەرسام دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا بە لێدوانێکی سەبارەت بە هاوکاری تاڵیبان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە، جیهان سەرسام دەکات و مشتومڕی زۆری لێدەکەوێتەوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا دوێنێ شەممە 01ـی 07ـی 2023 لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "بیرتانە لەبارەی ئەفغانستانەوە چیم گوت؟ گوتم ئەلقاعیدە لەوێ نابێت. گوتم لە تاڵیبانەوە هاوکاری وەردەگرین. ئێستا چی ڕوو دەدات؟ ڕۆژنامەکانتان بخوێننەوە، من ڕاستبووم."

ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردبوو کە پەیوەندییەکانی نێوان تاڵیبان و ئەلقاعیدە فراوان بووە و تەنانەت پۆستی باڵای وەکو پارێزگار بە هەندێک لە لایەنگرانی ئەلقاعیدە دراوە، بەڵام لێدوانەکانی دوێنێی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن هەموو جیهان و ئەفغانستانیشی تووشی سەرسوڕمان کرد.

لەبەرامبەر لێدوانەکەی جۆ بایدن، ئەمیرخان موتتەقی وەزیری دەرەوەی حکوومەتی کاتیی تاڵیبان بە وەکالەت، لە لێدوانێکیدا، گوتەکانی بایدنی بە تێگەیشتن لە ڕاستییەکان هەڵسەنگاند.

جێی باسە، ئەمریکا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە مانگی تەمموزی ساڵی 2022 سەردەستەی ئەلقاعیدە ئەیمەن زەواهیریی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان کوشت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.