Erbil 32°C شەممە 21 ئەیلوول 15:30

بۆچی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت؟

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڕیاری دا له‌م‌ هه‌فته‌یه‌دا دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ڕیوه‌بچێت.

باسم عه‌وادی گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاریداوه‌ بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.

ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م دووسبه‌ی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 4ی ته‌مووز ئه‌نجام ده‌درێت، كۆوبونه‌وه‌ی دووه‌میش رۆژی پێنجشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 6ی ته‌مووز به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كه‌ی، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه‌وته‌ نێو پشووه‌كانی جه‌ژنی قوربان و ئه‌نجام نه‌درا، وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك و به‌رده‌وامی كاره‌كانی حكوومه‌ت، محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاری دا له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو كۆبوونه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.