خاوه‌نی یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مه‌ریكی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ئاشكرا كرد كه لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی وه‌ك مووچه له ماوه‌ی ساڵێكدا له تیپه‌كه‌ی وه‌ری ده‌گرێت.
خۆرخێ ماس خاوه‌نی یانه‌ی ئینته‌ر میامی له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (ئیلبایس)ی ئیسپانی گوتی: به‌شێوه‌ی فه‌رمی میسی مووچه‌ی ساڵانه‌ی له یانه‌كه‌مان بریتی ده‌بێت له 50 تا 60 ملیۆن یۆرۆ.
گوتیشی: جگه له‌و مووچه‌یه، میسی هه‌روه‌ها دوای وازهێنانی له یاریكردن، پشكی له یانه‌ی ئینته‌ر میامی بۆ ده‌بڕێته‌وه، جگه له‌وه داهاتی تریشی له په‌خشی (APPLE TV) و فرۆشتنی درێسه‌كانی كۆمپانیای ئه‌دیدایس ده‌بێت.
خاوه‌نی یانه‌ی ئینته‌ر میامی هۆكاری هه‌ڵبژاردنی یانه‌كه‌یان له‌لایه‌ن میسییه‌وه ئاشكرا كرد و له‌مباره‌یه‌وه گوتی: میسی تاڕاده‌یه‌ك نزیك ده‌بێته‌وه له شاری له‌دایكبوونییه‌وه كه رۆزاریۆیه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی داهاتێكی زه‌به‌لاح و كراوه چاوه‌ڕوانی ده‌كات دوور له هه‌موو ئاسته‌نگ و ڕێگرییه‌كی باجی حكوومه‌ت.
خۆرخێ ماس ئاشكراشی كرد كه له ساڵی 2019وه خه‌ریكی گرێبه‌ستكردنن له‌گه‌ڵ میسی، گفتوگۆكانیش به چڕی پارساڵ ده‌ستی پێ كرد و به‌رده‌وام له به‌رشه‌لۆنه و رۆزاریۆ و میامی و قه‌ته‌ڕ له په‌یوه‌ندیدابووین.
لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا به فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌ر میامی ڕاگه‌یاند دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.